بەدرێژایی مێژووی گەردوون، وشەی بەشەر، ئینسان و مرۆڤ کە لە چوارچێوەی مەعنەوییەت و ڕەوشتبەرزی شیکراونەتەوە، تووشی بەرزی و نزمی زۆر بوون؛ ئەو ساتانەی مرۆڤ لە لووتکەی دلاوێزی عیرفان هەناسەی ئەدا و...
دڵاوێزترین سەفەر، سەفەری مرۆڤە بۆ ناوەوەی خۆی؛ ئەگەر بەربەست هەبێ لەناو دڵتدا ئەی لەکوێ خوای گەورە گووڵی تێدا بڕوێنێ! عیرفان نە کۆتایی ژیانە و نە دابڕان، نە قڕبوونە و نە ونبوون، بەڵکوو دەسپێک و وێناکردن و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونە بە زێد و نیشتمانێکی ڕەسەن، دژی ئەو واتە: کەوتنە ژێر ڕکێفی چەپڵی دووژمنی ناکۆتامان...
لە ناخ و دڵ و بیری هەموو باوەڕدارێ تاسەی دیداری جیلوەی جەماڵ بۆتە نزای سەر بەرماڵ، بەڵکوو ساتێک وچانێک بدا لە خزمەتی پەروەرێنی بێهاوتا، بەڵکوو دواجار زمان و گوێ بێنە گۆ و لە خەڵوەتی نیوەشەودا ئاواتی لەمێژینەی بێتە دی و لەم کەرنەواڵەدا دڵی پڕ لە شەوق و زەوقی بە تیشکی زێڕینی ئەستێرەکان نغرۆ ببێ و وێرای پیاسەیەک و هەناسەیەکی ڕوحی ئۆقرە بگرێ و بزرێنگێتەوە...!
هەر ساتێک پەروەرێنی بێهاوتا بەندەیەکی خۆی بە شایانی هاوڕێیەتی خۆی بینی، شەڕابی لوتف و سۆزی خۆی پێ ئەنۆشێ و دواجار ڕواڵەت و ناوەوەی لە ڕیا و دووڕوویی ژەنگئەسرین دەکات.
ئەمرۆ لەسەردەمی زانست و تەکنەلۆجیا و پێگەیشتن بە لووتکەی کەرەستەکانی ژیان، مەخابن! مرۆڤ بەگشتی و باوەڕدار بەتایبەتی تووشی داڕمانی ڕوح و شڵەژانی مەعنەوی بووە، بەجۆرێک دوورییەکی تاقەتپڕووکێن و بەڵگەنەویست بوونی هەیە لە نێوان مرۆڤ و خوای گەورە و بێهاوتا...
بێ دوودڵی دەتوانین بڵێن کە: ڕۆژوو دەوری سەرەکی دەگێڕێ لە سارێژکردن و تێکهەڵچوونی بیر و هزری مرۆڤ...
دەسپێک:
بێگومان بیردۆزی ئیلحاد لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر لە هەر کاتێک جیهانی ڕووبەڕووی قەیران و مەترسیەکی گەورە کردۆتەوە، هەڵبەت ئەوەندەی مەترسی لەسەر بیر و هزر و ئایندەی مرۆڤ وەک تاک هەیە، ئەوەندە کێشە و گرفتی بۆ دیین نییە!، خۆی ئەم کێشەیە وەک ڤایڕۆس مرۆڤی سەردەمی تووشی نەخۆشی خەمۆکی، بێ هیوایی و داڕمانی ناخ و ڕوح کردووە کە لە پشتی ئەم بازنە فراوانە ڕێکخراوی تەبشیری و جوولەکە بوونی هەیە.
لە جیهانی ئەوڕۆدا لەناو تاک و خێـزان بە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕوحی و فکری و خەیاڵی و زۆربوونی خەفەت و کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و ماددی، بیری پەروەردە و بارهێنانی منداڵ وەک شتێکی گرینگ و ئەساسی لە بەرچاو نەماوە و بگرە بوونیشی ناکرێ! کەچی ئێمە یا زۆر بێ ئاگایین یان خۆمان بێئاگا دەکەین لەو ڕاستییە کە منداڵەکانمان موڵکی ئێمە نین، بەڵکوو ئەمانەتێکن لە گەردنی ئێمەدا...
به نێوی خوای گهوره و بێهاوتا مهدح و سهنا و شوكرانه بۆ خوای گهوره، كه ههر ئهوه لایهقی خوایهتی. سهلات و سهلام لهسهر پێغهمبهر، كه بۆ ئێمه پێشهوایه، ڕهحمهت و ڕهزای خوا له ئاڵ و ئهسحابی ههتا ڕۆژی دوایی. مێژووی قوربانی كردن سهرچاوهكهی بۆ كهی دهگهڕێتهوه؟ چهمكی قوربانی كردن به مانای چییه؟ بۆ تاوتوێ كردنی ئهم بابهته دهبێ بگهڕێینهوه بۆ قوڕئان و مێژوو، هیوادارم به باشی بتوانم باسی لێ بكهم.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل